‌ئیندریک بە خواستن ڕووی لە لیۆنی فەڕەنسی کرد.

وێستگە سپۆرت-

ئیندریک فلیپی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن چووە لیۆنی فەڕەنسی.

ئیندریک فلیپی یاریزانی بەڕازیلی و یانەی ڕیاڵمەدرید بە شێوەی خواستن لە بەرامبەر یەک ملیۆن یۆرۆدا چووە لیۆنی فەڕەنسی تا کۆتایی ئەم وەرزە. 

ڕۆژنامەی لیکیبی فەڕەنسی بڵاوی کردۆتەوە کە وردەکاری گرێبەستەکە بەم شێوەیەیە، یاریزانەکە بە 1 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە کردووە و نیوەی خەرجی موچەی یاریزانەکە لەسەر ئەرکی ڕیاڵ مەدرید دەبێت و لە بەرواری 1\1\2026 ەوە خواستنەکە دەستپێدەکات، وە ماوەی خواستنەکە تەنها 6 مانگ دەبێت بە بێ مەرجی مانەوەی یاریزانەکە لە پاش ماوەی خواستنەکەی.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە لە بڕگەیەکی تری گرێبەستەکەدا هاتووە کە یاریزانەکە دەبێت لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکانی کە لیۆن بەژدارە، ئیندریک بە نزیکەی 25 یاری بەرەو سەرەوە ئەنجام بدات لەگەڵ یانەکە.

ئیندریکی بەڕازیلی و تەمەن 19 ساڵ ئەم وەرزە کێشەی زۆرە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەبوو وە لەلایەن ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەرەوە دەرفەتی یاری کردنی پێ نەدەدرا و زۆرترین کاتی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر برد بۆیە یاریزانەکە بڕیاری دا بۆ ماوەیەک لە ڕیاڵ مەدرید دووربکەوێتەوە و بە خواستن بچێتە یانەیەکی تر تا لە ڕیاڵمەدرید داهاتووی بە تەواوی بۆ یەکلا دەبێتەوە.


AM:10:17:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌