شەش یانەی گەورەی لە ئەوروپا شتیگنیان دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
تیر شتیگن لەم گواستنەوەی زستانەدا بووەتە ئامانجی 6 یانەی گەورەی ئەوروپا.
چەند سەرچاوەیەکی جیهانی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە لەم گواستنەوەی زستانەدا تیر شتیگن دەیەوێت یانەی بارشەلۆنا بە جێبهێڵێت دوای ئەوەی کە پێگەی گۆڵپارێزی سەرەکی لە یانە کەتەلۆنییەکە لەدەست دا لە بەرژەوەندی خوان گارسیا و شتیگن بوو بە دووەم گۆڵپارێزی یانەکە، هەر بۆیە گۆڵپارێزەکە دەیەوێت ڕۆشتن بەسەر مانەوە لە یانەکە هەڵبژێرێت بە زووترین کات.
ئەکرەم کۆنوری ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشکرای کردووە کە شەش یانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی شتیگن و ئەو گۆڵپارێزەیان دەوێت، ئەستۆن ڤێلا و مانچستەر یۆنایتد و چێڵسی لە ئینگلتەرا و بایرن مونشن لە ئەڵمانیا و ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس لە ئیتاڵیا، ئەمانە ئەو یانانەن کە ئەیانەوێ گرێبەست پێشکەشی بارشەلۆنا بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە.
شتیگن گرێبەستەکەی تا هاوینی 2028 لەگەڵ بارشەلۆنا بەردەوامی هەیە و هەر یەکێک لەو یانانە بیانەوێت ئەو گۆڵپارێزە بگوازنەوە دەبێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.
PM:02:34:22/12/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه