بەرشەلۆنا لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا بارشەلۆنا لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەم کرد بە چوار خاڵ.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 17 ی لالیگادا بارشەلۆنا بووە میوانی ڤیاڕیاڵ و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی لێ بردەوە و پێشەنگی توندوتۆڵتر کرد.
لە تایمی یەکەمدا، بارشەلۆنای میوان هەر زوو گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 12 دا لە ڕێگای ڕافینهاوە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵە یاریزانانی ڤیاڕیاڵ هێرشەکانیان چڕتر کردەوە بەڵام بێ ئەنجام بوو وە پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم یاریزانێکیان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دۆخەکەیانی خراپتر کرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بارشەلۆنا سوودیان لە کەمی یارزانانی یانەی میواندار وەرگرت و بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، وە توانیان لە خولەکی 63 لە ڕێگای لامین یاماڵەوە گۆڵی دووەم تۆمار بەکن و یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام بارشەلۆنا 2-0 یارییەکەی بردەوە.
بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا پێگەی خۆی لە پێشەنگی قایمتر کردوو جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی نزیکترین ڕکابەری بەرزکردەوە بۆ چوار خاڵ.
PM:01:08:22/12/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه