پێشبڕکێکردنی پێڵاوی ئاڵتوونی ئەم وەرزە تا بێت بەهێزتر دەبێت.
وێستگە سپۆرت-
هالاند و ئێمباپێ و هاری کەین پێکەوە کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی.
پاش تێپەڕینی 16-17 جەولە لە خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا و چەند یارییەک لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ، کێبڕکێیەکی گەرموگوڕ لە نێوان هەر یەک لە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هاری کەینی ئینگلیزی و کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی.
هالاند و هاری کەین هەر یەکەو 19 گۆڵیان لەم وەرزەدا تۆمار کردووە و نزکترین ڕکابەریش لێیانەوە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ڕیاڵمەدریدە بە 18 گۆڵ کە ئەمەش وای کردووە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو ئەو کێبڕکێیە بە گەرمو گوڕی بمێنێتەوە کە دواجار کیلیان ئێمباپێ توانی پێڵاوە ئاڵتونییەکە بباتەوە.
خولە ناوخۆییەکان و پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان زۆری ماوە و دەرفەتی زۆر لە بەردەم هەر یاریزانێکیان دایە تاوەکو بتوانێت گۆڵی زیاتر تۆمار بکات و نازناوەکە لەسودی خۆی یەکلا بکاتەوە.
AM:11:27:22/12/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه