‌ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا یاری ئەمساڵدا بردنەوەی بەسەر سیڤیلیادا تۆمار کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بەبردنەوە لە سیڤیلیە کۆتایی بە یارییەکانی لە ئەمساڵدا هێنا.

لە یارییەکانی گەڕی 17 ی لالیگادا، ڕیاڵ مەدرید میوانداری سیڤیلیای کرد و توانی 2-0 یارییەکەی لێ بباتەوە. 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی میوان باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی زۆریان کردە سەر ڕیاڵ مەدرید بەڵام نەیان توانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن، وە وەک وەڵآمێک بۆ ئەو هێرشانەی سیڤیلیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕیگەی تۆپێکی وەستاوی ڕۆدریگۆ وە کە ئاراستەی بێلینگهامی کردوو ئەویش بە لێدانی سەر توانیان گۆڵی یەکەم لە سیڤیلیا تۆمار بکەن و تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێکخراوتر دەرکەوتن و و چەند هێرشێکی زۆریان کردە سەر یانەی میوان وە پاش ئەوەی لە خولەکی 68 بەرگریکارێکی سیڤیلیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردوو لە خولەکەکانی کۆتای و بە دیاری کراوی لە خولەکی 86 دا لە ڕێگەی کیلیان ئێمباپێ و بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیاییان تۆمار کرد، وە یارییەکەش بەو ئەنجامەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەش یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییە و بە شێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کەمکردەوە بۆ تەنها یەک خاڵ.


PM:02:47:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌