‌ئەمشەو مانچستەر یۆنایتد و ئەستۆن ڤێلا یارییەکی چارەنوسساز ئەنجام دەدەن.

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو لە پرێمەرلیگ مانچستەر یۆنایتد دەبێتە میوانی ئەستۆنڤێلا. 

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 17 ی پرێمەرلیگدا ئەستۆن ڤێلا میوانداری شەیتانە سوورەکانی شاری مانچستەر دەکات و هەردولا شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی 3 خاڵ دەکەن کە بۆ هەر یەکەیان گرنگییەکی زۆری هەیە. 

لە ئەم یارییەدا ئەستۆنڤێلا دەیەوێت درێژە بە ئاستە باشەکەی چەند یاری ڕابردوویان بدەن و بە بردنەوە لە مانچستەر یۆنایتد لە کێبڕکێکردنی پلەکانی سەرەتای ڕیزبەندییەکەدا بمێننەوە، هەرچسی مانچستەر یۆنایتدا کا ئاستی زۆر باش نییە و بەردەوامە لەسەر بەرز و نزمی ئاستی یاریزانەکان و ئەنجامەکانی تیپەکە بەڵام دەیەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بێتەوە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندییەکە. 

یاری کردن لە ڤێلا پارک بۆ مانچستەر یۆنایتد قورس دەبێت لەبەر ئەوەی تیپەکەی ئۆنای ئێمری لە یاریگای خۆیابندا ئاستێکی زۆر نمونەی پێشکەش دەکەن بە تایبەت لە یارییە بهێزەکاندا بەڵام مانچستەر یۆنایتدیش دەیەوێت دووبارە لەو یاریگایەوە گەورەیی خۆی بە هەموو ئینگلتەرا بڵێتەوە . 

پێش ئەم یارییە مانچستەر یۆنایتد بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکە و ئەستۆنڤێلاش بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پەلی سێیەمی ڕیزبەندییەکەیە.  




PM:02:24:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌