‌نەیمار بڕیاری کۆتایی دەدات و داهاتوویت خۆی یەکلاکردووەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

نەیمار داهاتووی خۆی یەکلاکردووەتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەی سانتۆس بەردەوام بێت. 

پێگەی ئی ئێس پی ئێن بڵاوی کردۆتەوە کە نەیماری تەمەن 33 ساڵ دەیەوێت درێژە بە یاریکردن بدات لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی تا دوای یارییەکانی مۆدنیالی 2026. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆشتنی نەیمار لە یانەی سانتۆس بڵاو بووبوویەوە و دەوترا کە دوای کۆتایی هاتنی خولی بەڕازیلی ئەو ئەستێرەیە یانەی سانتۆس بەجێدەهێڵێت بەڵام نەیمار ئێستا لە گفتوگۆی بەردەوام دایە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی سانتۆس. 

نەیمار دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی 6 مانگ نوێبکاتەوە و لە یاریکردن لەگەڵ سانتۆس بەردەوام بێت و هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات, وە ببێتەوە جێی متمانەی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەپێناو بەژداری کردن لە مۆندیالی 2026.






PM:04:51:19/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری