‌ڕیاڵ مەدرید لە تالاڤێرای بردەوە و چووە قۆناغی داهاتووی جامی شا.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی شادا ڕیاڵ مەدرید لە تالاڤێرای بردووە و گەیشتە قۆناغی 16 ی جامەکە.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی 32 ی جامی شادا ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی تالاڤێرا و سەرەنجام 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16 ی جامەکە و تالاڤێراش ماڵئاوایی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا ڕیاڵ مەدرید هەر لە سەرەتاکانەوە باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەپاند و چەند هێرشێکی یەک لە دوای یەکیان برد و لە خولەکی 42 دا توانیان بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم لە ڕێگای ئێمباپێوە تۆمار بکەن، وە لە کۆتاییەکانی تایمی دووەمیشدا، ڕیاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی تۆمارکرد لە ڕێگای بەرگریکاری یانەی تالاڤێرا بە هەڵە. 

لە تایمی دووەمدا، یانەی خاوەن یاریگا بە جیاواز دەرکەوتن و بەردەوام بوون لە هێرش بردن، بەڵام گۆڵتۆمار کردنیان دوا کەوت تا خولەکی 80 دا کە گۆڵی یەکەمیان لە ڕیاڵمەدرید تۆمار کرد بەڵام ڕیاڵ مەدرید بێوەڵام نەبوون بۆ ئەو گۆڵە و لە خولەکی 88 دا لە ڕێگای ئێمباپێوە گۆڵی سێیەمی خۆیان تۆمار کرد، هەرچەندە لە کۆتا خولەکەکاندا یاریزانانی یانەی خاوەن ماڵ گۆڵێکی تریان تۆمار کرد بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە 3-2  لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید چووە قۆناغی دواتر و تالاڤێراش ماڵئاوایی کرد. 


PM:12:15:18/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری