ڕیاڵ مەدرید لە جامی شا یاری هەیە و دووبارە چابی ئەڵۆنسۆ لە مەترسیدایە.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شا، ڕیاڵ مەدرید میوانداری تالاڤێرا دەکات و جگە لە بردنەوە هەر ئەنجامێکی تر، ئەڵۆنسۆ دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 11 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی 32 ی جامی شای ئیسپانیادا ڕیاڵ مەدرید میوانداری تالاڤێرا دەکات.
یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید تاڕادەیەک یارییەکی ئاسانە لەبەر ئەوەی تالاڤێرا لە خولی پلە سێی خولی ئیسپانیایە و لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەندی خولەکەشیدایە واتە ئەگەرەکان بۆ بردنەوەی ڕیاڵمەدرید نزیکترن.
وە بە پێی ئەو بارودۆخەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید و چابی ئەڵۆنسۆ ڕاهێنەری یانەکەی تێکەوتبوو جگە کە بردنەوە هەر ئەگەرێکی تر دووبارە چارەنووسی چابی ئەڵۆنسۆ دەخاتەوە مەترسییەوە، چونکە هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند یارییەک بۆ ئەڵۆنسۆ کراوە بە دواین دەرفەتی راهێنەرەکە کە یارییەکەی ئەمشەو یەکێکە لە ئەو یاریانە .
PM:12:38:17/12/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه