بارشەلۆنا لە گوادالاخارای بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شا، بارشەلۆنا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گوادالاخارا بردەیەوە و چووە گۆناغی داهاتووی جامەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا و لە قۆناغی 32 ی جامەکەدا، بارشەلۆنا بووە میوانی گوادالاخارا و یارییەکەی لێ بردەوە.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی بارشەلۆنا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و نەیان توانی لەرو تایمەدا گۆڵ تۆمار بکەن و یانەی خاوەن یاریگاش تەنها بە شێوازی بەرگرییەکی چڕ بەرپەرچی هێرشەکانی بارشەلۆنای دەدایەوە، ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا بارشەلۆنا کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو تاوەکوو توانیان لە خولەکی 78 لە ڕێگەی کریستنسنەوە تۆمار بکەن،دوای ئەو گۆڵەش هەر بەردەوام بوون لە هێرش کردن و لە خولەکی 89 دا ڕاشفۆرد گۆڵ دووەمی بۆ بارشەلۆننا تۆمار کردوو ئەنجامی 2-0 بوو بە ناسنامەی یارییەکە.
بەم ئەنجامەش بارشەلۆنا چووە قۆناغی 16 ی جامەکە و گوادالاخاراش ماڵئاوایی کرد.
AM:10:38:17/12/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه