ئەمڕۆ فیفا خەڵاتەکان بەسەر باشترینەکاندا دابەش دەکرێت.
وێستگە سپۆرت-
فیفا ئەمشەو لە ئاهەنگێکی تایبەتدا ناوی باشترینەکانی ساڵی 2025 ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 7 ی ئێوارە لە ئاهەنگێکی تایبەتدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر فیفا باشترینەکانی ساڵی 2025 دیاری دەکات و خەڵاتیان پێ دەبەخشێت.
ئەمە بۆ دووەمساڵی لەسەر یەکە کە فیفا جیابوونەوەی لە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ڕاگەیاندووە و بە تەنها لە ئاهەنگێکی جیادا باشترینەکانی ساڵ دیاری دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە لە پێشتردا فرانس فۆتبۆڵ و فیفا بەیەکەوە خەڵاتی باشترینەکانیا دابەش دەکرد بەڵام لە پاش جیا بوونەوەیان بوون بە دوو خەڵاتی جیاواز.
ئەو خەڵاتانەی کە لە ئاهەنگەکەدا دابەش دەکرێت ئەمانەن، باشترین یاریزانی پیاوان، باشترین یاریزانی ئافرەتان، باشترین پێکهاتەی ساڵ، باشترین گۆڵپارێزی ساڵ، باشترین ڕاهێنەری پیاوان، باشترین ڕاهێنەری ئافرەتان، خەڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ(پوشکاش)، خەڵاتی یاری خاوێن، خەڵاتی باشترین هاندەر.
ساڵی ڕابردوو ڤینیسۆس بووە براوەی خەڵاتی the best کە لەلایەن فیفاوە دابەش دەکرێت ، لە پاش ئەوەی کە باڵۆندۆری لە سوودی ڕۆدری لەدەست دا
وە سەبارەت بە خەڵاتی باشترین هاندەر ئەمشەو زاخۆ لەبەردەم ڕۆژێکی مێژووی دایە، لەبەر ئەوەی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە.
PM:12:01:16/12/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه