‌ئەرسناڵ بە زەحمەت لە وۆڵڤسی بردەوە و پێشەنگی بەهێزترکرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلیزی ئەرسناڵ لە ناو یاریگای خۆیدا بە زەحمەت لە وۆڵڤسی بردەوە. 

لە یارییەکانی هەفتەی 16 ی خوڵی ئینگلتەرادا ئەرسناڵ میوانداری وۆڵڤسی کرد و توانی بە ئەنجامی 2-1  یارییەکەی لێ بەرێتەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر بکات.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا ئەرسناڵی خانەخوێ وەک هەمیشە بە فشاری بەرز یاری دەکرد و چەندین هێرش و فشاریان بردە سەر یانەی میوان و هەرچی وۆڵڤسیشە بە بەرگرییەکی بەهێز بەرپەرچی هێرشەکانی ئەرسناڵی دەدایەوە، هەر بۆیە تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا ئەرسناڵ فشار و هێرشەکانیان ڕێکخراوتر کردوو باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەپاند سەرەنجام لە خولەکی 70 دا بە لێدانێکی گۆشە کە باکایۆ ساکا جێبەجێی کرد و گۆڵپارێزی یانەی میوانیش بە هەڵە گۆڵێکی پێشکەشی ئەرسناڵ کرد، بەڵام دواتر یانەی وۆڵڤس دەستیان کرد بە هێرشکردن و فشاری زۆریان لە ئەرسناڵ دەکرد تاوەکو توانیان لە خولەکی 90 گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکەن، بەڵام سورپۆشەکانی لەندەن نایانهێشت یارییەکە بەو ئەنجامە بە کۆتای بێت و بەردەوامبوون لە فشارە چڕەکانیان تا دووبارە یانەی میوان بە هەڵە گۆڵێکیان لە خۆیان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەرسناڵ بە کۆتا هات. 

بەم ئەنجامەش ئەرسناڵ سێ خاڵی دیکەی خستە سەر خاڵەکانی و ئێستا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگن . 


AM:11:20:14/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌