‌ئەنچلۆتی پاداشتێکی گەورە دەکرێت لە بەڕازیل.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، پاداشتێکی گەورەی کارلۆ ئەنجلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دەکات. 

بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی گرێبەستی ڕاهينەرەکە تا 2030  نويدەکاتەوە و پاداشتێکی گەورەی ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییەش دەکەن، بەوەی کە موچەی ئەو ڕاهێنەرە بە جۆرێک زیاد دەکرێت کە دەبێتە بەرزترین موچەی ڕاهێنەرێک لە تەواوی جیهاندا. 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکراشیان کردووە کە هەم فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە هەم هاندەران هەڵبژاردەکە بە بڕیار و بەروەپێشچونەکانی هەڵبژاردەکە دڵخۆشن و بە ڕاهێنەرێکی مەزن و چاو نەترسی دەزانن دوای ئەوەی کە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەوەتەی بووە بە ڕاهێنەری وڵاتەکە بڕیاری دوورخستنەوەی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکەی دا کە هەمووان ئەمە بە کارێکی بوێرانە و باشی دەزانن و پێیان وایە نەیمار ئاستی دابەزیوە و شایەنی بەنگهێشتکردن نییە . 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل و کارلۆ ئەنچلۆتی لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەیان ڕێک کەوتن و ڕاگەیاندنی گرێبەستەکەی ماوە .  


PM:02:14:13/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌