‌لیۆنێل مێسی گەیشتە هندستان و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی سەردانی هندستانی کرد و پەردەی لەسەر پەیکەرە زەبەلاحەکەی لادا. 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لوێنێل مێسی لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێیان گەشتنە هندستان و لەلایەن ژمارەیەکی زۆری هاندەرانەوە پێشوازییەکی گەرم لە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کرا و هەروەها لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئەمادە بوونی هاندەرانی یاریزانەکە و ژمارەیەک لە کاربەدەستان و ئەکتەرە دیارەکانی بۆڵیود وە بە تایبەت شارۆک خان پەردەی لەسەر پەیکەرەکەی خۆی لابرد.

وە لەو کاتەی کە مێسی دەیویست بۆ دەست پێکردنی مەوراسیمەکە بگاتە لای پەیکەرەکەی ژمارەی هاندەران ئەوەندە زۆر بوو نەیتوانی بە رێگا سەرەکییەکەی کە دیاری کرابوو بگاتە لای پەیکەرەکەی بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکە چووە ئەوێ.

پەیکەرەکە بەرزییەکەی پێکهاتووە لە 21 ـەتر و ڕەنگێکی تایبەتی هەیە و خەڵآتی مۆندیالی بەدەستەوەیە، وە دانانی ئەو پەیکەرەی مێسی لە هندستان وەک نیشانەیەک بە زۆری هاندەرانی ئەو یاریزانە لەو وڵآتەدا دانراوە . 






PM:01:43:13/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌