ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی خراپدایە، پێرێزیش هەڕەشەی دەرکردن دەکات.
وێستگە سپۆرت-
ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێک خراپدایە و پرێزیش هەڕەشەی دەرکردن لە چەند کەسێک دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەل مۆندۆ، فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ ئەندامانی ئیدارەی یانەکەدا کردووە و لەم کۆبونەوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کێشەکە تەنها ڕاهێنەر نییە و هەندێک یاریزانیش بەرپرسن لە ئەم بارودۆخە خراپەی کە ڕیاڵ مەدریدی تێکەوتووە.
لە دوای دۆڕانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ لە خولی ئیسپانی و دۆڕانەکەیان بەرانبەر مانچستەر سیتی لە چامپیۆنسلیگدا، پێرێز و ئیدارەی ڕایڵمەدرید بەتەواوی لەم بارودۆخەی یانەکەی تێی کەوتووە و ئەیانەوێت بەزووترین کات چارەسەری بکەن و کێش بوو بەرپرسیاری سەرەکییە، یان خۆی چاک بکات یان دوور بخرێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یارییەکەیان بەرامبەر ئەلاڤێس وەک یارییەکی کۆتایی وایە بۆ چابی ئەڵۆنسۆ و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەو بارودۆخە، وە ڕۆژنامەکە دەڵێت کە هاندەرانی یانەکە ڤینیسۆس و بێلینگهامیش هاندەران لێیان توڕەن و بە بەشێکی ترن لە هۆکار بۆ بارودۆخی خراپی یانەکە، وە ئیدارەی یانەکەش تاڕادەیەک کۆکن لەسەر ئەوە کە توەنها ڕاهێنەر هۆکار و بەرپرسیاری ئەو وەزعەی یانەکە نییە و دواین ئاگادارکردنەوە بە ئەو یاریزانانەش دەدات کە خۆیان چاک بکەن و هەوڵبەن بۆ چاککردنەوەی ئەنجامەکان و یانەکە ببەنەوە سەر ڕێچکەی بردنەوە، بەپێچەوانەی ئەوەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دەرەنجامەکانی.
ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئەڵۆنسۆ و تیمەکەیدا لە دواین 5 یاریدا توانیویانە تەنها 2 یاری ببەنەوە و 1 یاری یەکسان بوون و لە 2 یاریشدا دۆڕاون.
AM:10:44:13/12/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه