‌ڕیاڵ مەدرید بە دوای شوێنگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ جێگەی ڤینیسۆس .

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید پێنج یاریزانی کردووەتە ئامانج بۆ شوێنگرەوەی ڤینیسیۆس لە ئەگەری ڕۆشتنی یاریزانەکەدا. 

تۆڕی دیڤێنسا سێنتراڵ بڵاویکردۆتەوە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەردید و فلۆرێنتینۆ پێرێز لیستێکی پێنج یاریزانی ئامادەکردووە کە لە پێنج تیپی بەهێزی ئەوروپان بۆ شوێنگرەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەگەر لەم هاوینەدا یانە ئیسپانییەکە بە جێبهێڵێت. 

پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو پێنج یاریزانە هەموویان یاریزانی سوپەر و ئەستێرەی یانەکانیانن، وە باشترینەکانی ئەوروپاشن
هەروەها دیڤێنسا سێنتراڵ لیستەکەی بڵاو کردووەتەوە کە پێکهاتووە لە :
دیزێری دووێ ی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، لویس دیازی یاریزانی بایرن مونشن، مایکل ئۆلیسێ یاریزانی بایرن مونشن، کینان یەڵدزی یاریزانی یوڤێنتوس، باکایۆ ساکای یاریزانی ئەرسناڵ.

ئەوەی جێی ئاماژەیە کە ڤینیسۆس جۆنیۆر لەم وەرزەدا ئاستی بەرەو ناجێگیری ڕۆشتووە و یاریزانەکە ناتوانێت هاوشێوەی وەرزەکانی پێشوو ئاستی بەرز پێشکەش بکات، وە کاریگەری بەرچاوی هەبێت لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە، هەروەها یانەکە بێزارن لەو ڕەفتارە ناوەرزشی و نا پیشەگەریانەی کە لە ناو یاریگا ئەینوێنیت، وە زۆرینەی هاندەرانی یانەکەش ویستیان لەسەر ڕۆشتنی یاریزانەکە و هێنانی جێگرەوەیەکی باشە بۆ جێگاکەی، هەر ئەمەش وای کردووە کە یانەکەش بیر لەو بابەتە بکەنەوە.


PM:10:25:12/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌