لیڤەرپوڵ لە ئینتەرمیلانی بردەوە و چووە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی.
وێستگە سپۆرت-
لەچامپیۆنسلیگ، لیڤەرپوڵ لە ئینتەرمیلانی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دوينێشەو لە گەڕی شەشەمی چامپیۆنسلیگدا لیڤەرپوڵ بووە میوانی ئینتەرمیلان لە یاریگای جۆزێپی میاتزا، وە توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی لێ بباتەوە و ئومێدی ڕاستەوخۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی بۆ بگەڕێتەوە کە بەپێی یاسا نوویەکەی پەڵەوانییەتییەکە 8 یانەکەی پێشەوەی ڕیزبەندییەکە بە ڕاستەوخۆی سەرەکەون .
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو یانە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا و تاڕادەیەک یارییەکە لە ڕووی ئاستەوە بەرامبەرییەکی پێوە دیار بوو، بەڵام ئەو گێمە تا کۆتاییەکانی بە بێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوڵ هەرزوو گورزی خۆی هاویشت و لە دوای چەند هێرشێک لە کۆتا ساتەکانی تایمی دووەمدا لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار کرا و سۆبۆسلای بە سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێبەجێ کرد و سەرەنجام لیڤەرپوڵ یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە .
بەم ئەنجامەش لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ چووە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکە و ئینتەرمیلانیش بە هەمان خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی مایەوە .
ن.س.
AM:11:09:10/12/2025
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه