لە چامپیۆنسلیگ، ئەمشەو لیڤەرپوڵ دەبێتە میوانی ئینتەرمیلان.
وێستگە سپۆرت-
لە یاریەکی لوتکەدا لیڤەرپوڵ و ئینتەرمیلان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
بڕیارە ئەمشەو یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامیۆنسلیگ دەست پێبکات و یەکێک لە یارییە گرنگەکانی ئەم گەڕەش یاری نێوان ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی بێت کە کاتژمێر 11:00 بە کاتی کوردستان یارییەکە لە یاریگای جۆزێپی میاتزا بەڕيوە دەچێت .
هەردوو یانە چاویان لە بردنەوەیە، ئینتەر میلان لە پێناو مانەوە لە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندییەکە و لیڤەرپوڵیش لە پێناو باشتر کردنی ئەنجامەکانی تاوەکو بتوانێت بە 8 باشترین تیم ڕاستەوخۆ بچێتە قۆناغی دواتری چامپیۆنسلیگ.
ئینتەرمیلان بە ڕاهێنەرایەتی کریستیان چێڤۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە کۆی 5 یاری چامپیۆنسلیگیش توانیویانە 4 یاری بەرنەوە یارییەکیش دۆڕاون .
لیڤەرپوڵیش لەژێر سەرپەرشتی ئارنی سڵۆتدا بە دۆخێکی خراپ و ناهەمواردا تێدەپەڕێت و لە کۆی 5 یاری چامپیۆنسلیگ لە 3 یاریدا براو بوون و 2 یاریشیان دۆڕاندووە.
لیڤەرپوڵ ئێستا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی سیانزەیەمی ڕیزبەندی دێت و ئینتەرمیلانیش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی جێگیر بووە .
PM:02:05:09/12/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه