‌دۆخەکە لە ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی شلۆقە و دوادەرفەت بە ئەڵۆنسۆ دراوە.

وێستگە سپۆرت-

دۆخەکە لە ڕیاڵ مەدرید هیچ ئاسایی نییە و زەنگی مەترسیدار بۆ ئەڵۆنسۆ لێدراوە. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە کە لە دوای دۆڕانە کارەسات بارەکەیان بەرامبەر سێڵتاڤیکۆ بارودۆخەکە لە ڕیاڵمەدرید هیچ باش نییە و فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ ڕاهێنەری یانەکە چابی ئەڵۆنسۆدا کردووە، وە پێی ڕاگەیاندووە کە یارییەکەی مانچستەر سیتی دوا دەرفەتی تۆیە بۆ باشتر کردنی ئەنجامەکانی یانەکە، ئەگەر نەیبەیتەوە دەر دەکرێیت.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەنگۆی ئەوە هەیە لە یانەکە نزیکترین جێگرەوەکانیش  دیاری کراون و  لە دوای ڕۆشتنی ئەڵۆنسۆ یەکێک لەو ڕاهێنەرانە دەبنە ڕاهێنەری یانە شاهانەییەکە کە ئەوانیش یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوڵ و زینەدین زیدانی یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەکەن.

ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهينەرایەتی ئەڵۆنسۆ لەم وەرزەدا 21 یاری ئەنجام داوە، کە توانیویەتی لە 15 یاریدا براوە بێت و توشی 3 دۆڕان 3 یەکسان بوونیش ببێت، بەڵام ئیدارە و هاندەرانی یانەکە بە ئاستی یانەکە لەگەڵ ئەڵۆنسۆ دڵخۆش نین و یارییەکەی مانچستەر سیتی کراوە بە دوا دەرفەتی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە کە بڕایرە چوارشەممە کاتژمێر 11  ئەنجام بدرێت .


PM:12:05:09/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری