مانچستەر یۆنایتد لە خولی ئینگلیزی بردنەوەی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلیزی مانچستەر یۆنایتد لە وۆڵڤەرهامتۆنی بردەوە و چووە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی خولەکە.
لە یارییەکانی هەفتەی 15 ی پرێمەرلیگدا مانچستەر یۆنایتد لە یاریگای وێڵینکس بووە میوانی ۆڵڤەرهامتۆن و یارییەکەی بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا مانچستەر توانی گۆڵێک لە ڕێگای برۆنۆ فێرناندێس ئەستێرەی یەکەمی یانەکەوە تۆمار بکات ویارییەکە تا کۆتا خولەکەکانی ئەو گێمە بەو ئەنجامە مایەوە بەڵام لە دوا ساتەکانی گێمی یەکەمدا ۆڵڤەرهامتۆن گۆڵێکیان تۆمار کردوو گێمی یەکەم بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەمدا مانچستەر یۆنایتد بە گوڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی 51 و 62 و 82 تۆمار بکەن، هەرچی یانەی خاوەن ماڵە دەستە وەستان بوون بەرامبەر ئەنجامەکە و سەرەنجام یارییەکە بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مانچستەر یۆنایتد بە کۆتا هات .
بەم بردنەوەیە مانچستەر یۆنایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و چووە پلەی 6 ەمی ڕیزبەندی خولەکە .
AM:11:23:09/12/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه