نەیمار بەڵێنەکەی بردەسەر و سانتۆس مانەوەی مسۆگەر کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی بەڕازیلی سانتۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە کرۆزیرۆ هينا و مانەوەی مسۆگەر کرد .
لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتا هەفتەی خولی بەڕازیلیدا سانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری کرۆزێرۆی کرد، وە توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 بەرنەوە و بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ مانەوەیان لە پلە نایابی خولی بەڕازیلی مسۆگەر بکەن.
نەیمار داسیلڤا سەرەڕای هەبوونی پێکانی قورس بەڵام سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە مانەوەیان لە خولی بەڕازیلی و ئەو بەڵێنەی کە بە هاندەرانی یانەکەی دابووی جێبەجێی کرد .
سانتۆس بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی 14 ی خولەکە و 4 خاڵ لە ناوچەی دابەزین خۆی دوورخستەوە و شوێنی خۆی لە بەژداریکردن لە کۆپا سۆد ئەمریکانا مسۆگەر کرد .
PM:12:03:08/12/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه