محەمەد سەڵاح تەقیەوە و هەموو شتێکی درکاند.
وێستگە سپۆرت-
محەمەد سەڵاح ئەستيرەی لیڤەرپوڵ، دوای یاری یانەکەی بەرامبەر لیدز یۆنایتد قسەی کردوو هەموو شتێکی درکاند.
شەوی ڕابردوو لە هەفتەی 15 ی پڕێمەرلیگدا لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئیلاند ڕۆد بووە میوانی لیدز یۆنایتد، وە ڕێدز لەسەر ئەنجامە خراپ و ناسەقامگیرەکەیان بەردەوام بوون و یارییەکە بە ئەنجامی 3-3 کۆتایی هات.
محەمەد سەڵاحی میسری بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بۆیە یاریزانە میسرییەکە دوای یارییەکە لێدوان بۆ میدیاکان داو گوتی:" لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرم پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە، کەچی ئێستا لەسەر کورسی یەدەگم کە نازانم هۆکارەکەی چییە، دیارە ئیدارەی یانەکە منیان ناوێت و ئەیانەووت دەست بەردارم بن.
یاریزانەکە وتیشی:" پەیوەندیم لەگەڵ سڵۆت زۆر باشبوو لە ناکاو پەیوەندیمان نەما، نازانم ئەمانە بۆچی بەسەر مندا ديت، پيم وایە ئەمە لە هەر یانەیەکدا ڕووبدات هەمووان پشتگیری یاریزانەکە دەکەن.
سەڵاح لە درێژەی قسەکانیدا وتی:''ئەنجامەکانی تیپەکە پێکەنیناوییە، پێیان وایە کە من بوومەتە کێشەی تیپەکە و ئەنجامە خراپەکانی، زۆرم پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە و پێویست ناکات شەڕ لە پيناو مانەوە و پێگەکەم بکەم.
ئەم لێدوانە سەڵاح کاردانەوەی خراپی بە دوای خۆیدا هێناو و میدیاکان پيشبینی ئەوە دەکەن لەم زستانەدە یاریزانەکە لە یانەکەی مێرسیساید بڕوات.
PM:01:47:07/12/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه