بارشەلۆنا لە ڕیاڵ بیتیسی بردەوە و پيشەنگی بەهێزتر کرد
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ڕیاڵ بیتیسی بردەوە و پێشەنگی قایمتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریاڵ بیتیس لە خولەکی شەشدا ڕیاڵ بیتس لەڕێگەی ئەنتۆنییەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام بارشەلۆنای میوان بە خێرایی و لە خولەکەکانی ١١ و ١٣ و ٣١ و ٤٠ دا چوار گۆڵیان لە ڕێگەی فێران تۆرێس و بەرداخچی یەوە تۆمار کرد و تایمی یەکەم بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا بارشەلۆنا لە ڕێگەی لامین یاماڵەوە بە لێدانی سزا گۆڵێکی تریان تۆمارکرد هەرچەندە یانەی خاوەن ماڵ کۆڵیان نەدا و بەردەوام بوون لە هێرشکردن تاوەکو توانیان لە خولەکی ٨٤ و ٩٠ دوو گۆڵی تر تۆمار بکەن بەڵام کات دەرفەتی پێنەدان گۆڕانکاری دیکە لە ئەنجامەکەدا بکەن، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٥ لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد و بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵمەدریدی دووەم کرد بە ٤ خاڵ.
PM:11:44:06/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه