‌فابریگاس حەز بە ڕاهێنەرایەتی بارشەلۆنا یان مان سیتی دەکات.

وێستگە سپۆرت-

سیسک فابریگاس لە دوای جێهێشتنی کۆمۆ حەز بە ڕاهێنەرایەتی یانەی بارشەلۆنا یان مانچستەر سیتی دەکات. 

رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، سیسک فابریگاس دوای ئەوەی کە لە هاوینی ئەمساڵدا نەبووە راهێنەری یانەی ئینتەر میلان  پلانی ڕاهينەرایەتی کردنی لە ئیسپانیا یان ئینگلتەرای هەیە و بە تایبەت یانەی بارشەلۆنا و مانچستەر سیتی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە فابریگاس نایەوێت لە دوای کۆمۆ راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی ئیتاڵی وەربگرێت ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بیر لە ئەرکێکی نوێ لەدەرەوەی خولی ئیتاڵیا بکاتەوە.

رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرت نوسیویەتی، بە پێی پێشبینییەکان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا زۆر یانەی ئەوروپا ڕاهينەرەکانیان دەگۆڕن و زۆر ڕاهينەریش خۆیان یانەکان جێ دەهبيڵن ئەوەش رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی فابریگاس ببێتە راهێنەری یانەکەی گەورە.

فابریگاس تا ئەم ساتە لە 54 یارییدا راهێنەرایەتی یانەی کۆمۆی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، لە 21 یارییدا بردنەوەی بەدەستهێناوە، 16 یەکسانبوون و 17 شکستی هەیە.




PM:03:32:06/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌