تیروپشکی مۆندیال ڕاکيشراو، کۆمەڵەکەی عێراق قورسە.
وێستگە سپۆرت-
ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق بگاتە مۆندیال کۆمەڵەکەی قورسە و ڕووبەڕووی فەڕەنسا و نەرویج و سەنیگال دەبێتەوە.
شەوی رابردوو لە ناوەندی کێنەدی لە واشنتۆنی ئەمریکا، تیروپشکی مۆندیالی 2026 راکێشرا کە بڕیارە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا ئەنجامبدرێن.
بە پێی تیروپشکەکە بێت ئەرکی هەڵبژاردەی عێراق زۆر قورس دەبێت ئەگەر لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانەوە گەیشتن بە مۆندیال بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردەی عێراق یەکێکە لەو ٢٢ هەڵبژاردەیەی لە قۆناغی پاشکۆدان و هێشتا بە فەرمی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال بەدەست نەهێناوە و چارەنوسیان بەستراوەتەوە بەو تاکە یاریەی کە بەرامبەر براوەی یارییەکەی هەڵبژاردەی سورینام و هەڵبژاردەی بۆلیڤیا دەیکات کە بڕیارە یارییەکانی پاشكۆ لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچن.
AM:10:51:06/12/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه