ئەمڕۆ تیروپشکی مۆندیال بەڕيوە دەچيت
وێستگە سپۆرت-
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت، تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە ناوەندی شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا رابکێشرێت کە لەو پاڵەوانێتییەدا 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن کە لە ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدريت.
تا ئەم ساتە 42 هەڵبژاردە بە فەرمی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستهێناوە، شەش هەڵبژاردەکەی تریش پاڵاوتن دەکەن، پێکهاتوون لە چوار هەڵبژاردەی ئەوروپی و دوو هەڵبژاردەی تری جیهان کە لە قۆناغی پاشکۆدان.
بڕیارە مۆندیال لە بەرواری11ی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو لە وڵاتانی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت و لە 16 شاری جیاوازی ئەو سێ وڵاتە یارییەکان ئەنجامدەدرێن و یاریی کۆتاییش لە یاریگای مێتڵایف لە ویلایەتیت نیوجێرزی لە 19ی مانگی حەوت بەڕێوەدەچێت.
AM:11:07:05/12/2025
ئهم بابهته 540
جار خوێنراوهتهوه