‌لە پرێمەرلیگ چەند یارییەک بەڕێوەچوون و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تیایدا ڕوویدا.

وێستگە سپۆرت-

لە هەفتەی ١٤ ی خولی ئینگلیزیدا ئەرسناڵ بردیەوە و لیڤەرپوڵیش کەوتە داوی یەکسانبوونەوە و چيڵسیش بە لیدز یۆنایتد دۆڕا .
 
شەوی ڕابردوو، سێشەممە، لە بەشێکی تری یارییەکانی هەفتەی ١٤ ی خولی ئینگلیزی ئەرسناڵ میوانداری برینتفۆردی کردوو لە یاریەکی چارەنوسسازدا ئەرسناڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە برینتفۆردی میوانی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهيناو و پێشەنگی توندوتۆڵترکرد 

هەر لە هەمان شەودا و لە یاریەکی جیاوازدا یانەی چێڵسی بووە میوانی لیدز یۆنایتد، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان لیدز چێڵسی شۆک کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی میوانی بردەوە و چێڵسی لە کێبڕکێکردنی ئەرسناڵ دوورتر خستەوە .

لیڤەرپوڵیش لە یاریگای خۆیدا و لەبەردەم هاندەرانیدا درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانی دا و لەگەڵ سەندەرلاند بە یەک گۆڵ بۆ هەرلایەکیان یەکسان بوون .

بەم ئەنجامانەش ئەرسناڵ بە کۆکردنەوەی ٣٣ خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە و چێڵسیش خاوەنی ٢٤ خاڵە و لە پلەی چوارەم و لیڤەرپوڵیش بە کۆکردنەوەی ٢٢ خاقڵ لە پلەی هەشتەم دێن . 


PM:03:34:04/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری