بایرن میونشن بردنەوەی بەدەستهينا و گەیشتە چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا..
وێستگە سپۆرت-
لە جامی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە یونیۆن بەرلینی بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی.
دوێنێشەو لە قۆناغی 16ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی یونیۆن بەرلین.
لە تایمی یەکەمدا، بایرن میونشن لە رێگەی هاری کەین و ئانسا و دێگۆ لایت بە هەڵە سێ گۆڵی تۆمارکرد، یونیۆن بەرلینیش گۆڵێکی لە رێگەی لیۆبۆلد تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 لیۆبۆلد گۆڵێکی تری بۆ یونیۆن بەرلین تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات.
لە یارییەکی تری هەمان قۆناغدا، یانەی شتوتگارت رووبەڕووی بوخۆم بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە بایرن میونشن و شتوتگارت گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و یونیۆن بەرلین و بوخۆم ماڵئاواییانکرد.
AM:10:17:04/12/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه