ئارتێتا پێش یارییەکەی چێڵسی هۆشداری بە یاریزانەکانی دەدات
وێستگە سپۆرت-
میکێڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ دۆخی تیپەکەی پێش یاری چێڵسی ڕوون کردەوە و هۆشداریش بە یاریزانانی تیپەکەی دەدات.
لە میانەی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆی ڕێکخرابوو، سەرەتا ئارتێتا ئاماژەی بەوەکرد، چێڵسی لەڕووی هێرشبرییەوە ترسناکن و یەکێک لە باشترین هێڵی هێرشبەرییان هەیە و پێویستە هەر سێ ڕۆژ جارێک خۆیان نیشان بدەن و بەرانبەر تۆتێنهام و بایرن کردیان و ئێستا دەیانەوێت ئاستی خۆیان دووپات بکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی گەنەرز ئەوەی خستەڕوو، دەرفەتێک هەیە ترۆسارد بەشداری یارییەکە بکات و پێش یارییەکە بڕیار لەسەر ئامادەبوونی یوکیرێش و هاڤێرتز و گابرێل دەدەن.
سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی ئایا چێڵسی ڕکابەرە لەسەر نازناو، میکێڵ وەڵامی دایەوە و وتی: هەموومان لە ڕکابەریداین، چونکە شایستەین، بلوزیش بەو تیپە و ئەو ڕاهێنەری هەیانە وادەکات ڕکابەری نازناوەکە بکەن.
PM:07:41:28/11/2025
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه