پلانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتو وئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
پلانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتو وئاشکرا دەبێت و ئامانجیش هێنانی سێ یاریزانی نوێیە.
ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرای کردووە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە و هانسی فلیکی ڕاهێنەر لە ئێستاوە پلانیان بۆ مێرکاتۆی هاوینە داناوە تاکو بتوانن تیپەکەیان تۆکمە بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، سێ ئامانجی سەرەکی دەستنیشان کراوە، یەکەمیان گواستنەوەی بەرگریکارێکی دڵی بەرگرییە کە بتوانێت قەرەبووی ڕۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز بکاتەوە بە تایبەتی بتوانێت هێڵی بەرگری ڕێکبخات و بۆ پلانی تەڵەی ئۆفسایدیش تەواو گونجاو بێت.
مۆندۆ ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەولەویەتی دووەمی بەرشەلۆنە هێنانی یاریزانێکی باڵەکانی بەرگرییە کە بتوانێت لە چەپ و ڕاستیش یاری بکات، هاوکات گواستنەوەی هێرشبەرێکیش بۆ شوێنی لیڤاندۆڤسکی لە پێشینەی کارەکانی فلیک و دیکۆدایە، هاوکات تاکو ئێستاش بڕیار نەدراوە لەسەر بژاردەی کڕینی مارکۆس ڕاشفۆرد بە هەمیشەیی کە نرخەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە.
لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەدات، بەرشەلۆنە بۆ مێرکاتۆی زستانەش هەوڵی خۆی دەدات تاکو بەرگریکارێک بهێنێت، بەڵام ئەوە بە قورس سەیر دەکرێت بەو پێیەی یانەکە لە ئێستادا توانای ئەوەی نییە.
PM:06:14:28/11/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه