‌یۆڤانتۆس و ناپۆلى بردییانەوە

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ یانەکانى یۆڤانتۆس و ناپۆلى لە بۆدۆ گلیمێت و کاراباغیان بردەوە 

لە جەولەى پێنجەمى یارییەکانى چامپیۆنسلیگ یۆڤانتۆس بووە میوانى بۆدۆ گلیمیت ، یارییەکە ٣-٢ لە سودى یۆڤانتۆس کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى یۆڤانتۆس ئۆپیندا و ماکینى و دایڤید لە خولەکەکانى ٤٨ و ٥٩ و ٩١ تۆماریان کرد 

لە یارییەکى تردا ناپۆلى بە دوو گۆڵى هۆیلەند و ماکتومیناى لە کاراباغى بردەوە 

بەم ئەنجامانە خاڵەکانى یۆڤاانتۆس بووە شەش خاڵ و لە پلەى ٢١مدایە و ناپۆلیش بە حەوت خاڵ لە پلەى ١٨ هەمدایە.


AM:09:57:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌