‌ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى ڕۆدریگۆى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى ڕۆدریگۆ گۆسى  دیارى کردووە و لەئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانە  یانەکە ئۆلیسی لە بایرن دەگوازێتەوە بۆ جێگاکەی.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە  بەرپرسانى  ڕیاڵ مەدرید لە ساتی رۆیشتنی رۆدریگۆ راستەوخۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی مایک ئۆلیسی دەدەن لە بایرن میونشن.

 تۆڕەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید ئامادەن لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە زیاتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە باڤارییەکە بکەن.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئۆلیسی یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی کۆمپانی راهێنەر هەربۆیە ئەگەر زۆرە بەئاسانی بیر لەدەستبەردابوون لێی نەکەنەوە.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 18 یاریی کردووە لەم وەرزەدا و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.


AM:10:22:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌