بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهرەمەندێکى بەڕازیلى بگوازێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە جواو ڤیکتۆر سۆزا یاریزانی بەڕازیلی یانەى سانتۆس بگوازێتەوە.
گرنگیدانی بارسێلۆنا بۆ سۆزا لە ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم وەرزەی خولی بەڕازیلییەوە سەرچاوە دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا، کە یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی دارایی لە نێوان 12 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ ئامادە دەکات.
بەرشەلۆنە بەتەنها نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی سۆزا، بەو پێیەی بایرن میونشنیش گرنگى پێ دەدات
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سانتۆس هێشتا نرخی داواکراوی خۆیان بۆ سۆزا دیاری نەکردووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە لەبەرچاوگرتنی بەهرەیەکی بەرچاو و تەمەنی گەنجی، بڕە پارەیەکی زۆر دەبێت.
سۆزا تەمەنی ١٩ ساڵە و وەک بەرگریکاری چەپ یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.
34 یاری بۆ تیپی یەکەمی سانتۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و چوار ئەسیستیشی کردووە.
هەروەها سۆزا 12 یاری بۆ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە خوار 17 ساڵان ئەنجامداوە
AM:10:23:24/11/2025
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه