‌لیڤاندۆڤسکى مەرجى بۆ فەنەرباخچە داناوە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵندى و هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە مەرجى بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یانەى فەنەریاخچەى تورکى داناوە

گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش ئاشکرای نەکردووە کە گرێبەستەکە درێژدەکاتەوە یان نا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی فەنرباخچەی تورکی ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەو هێرشبەرە پۆڵەندییە دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی یانە تورکیەکە پێشتر کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەو یاریزانە پۆڵەندییەدا کردووەتەوە.

ئیدارەی یانەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پێشکەش بەو هێرشبەرە بەئەزموونە پۆڵەندییە کرد، بەڵام لیڤاندۆڤسکی ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە.

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لیڤاندۆڤسکی بەو کەسانەی وتووە کە دانوستان لەگەڵی دەکەن کە دەیەوێت گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیو  واژوو بکات و ئەمەش مەرجەکەیەتى بۆ یانە تورکییەکە



AM:10:54:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌