‌بەرشەلۆنە لە یاریگا نوێیەكەی لە بیلباوی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتنی سێ خاڵی گرنگی لە ئەتلەتیک بیلباو کردە دیاری کردنەوەی یاریگا نوێیەکەی بۆ هاندەرانی. 

لە یارییەکانی هەفتەی 13ـی خولی پلەیەکی ئیسپانی، بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای "سپۆتیڤای کامپنو" کە تەنیا نزیکەی 25 هەزار هاندەری لەخۆ دەگرت، پێشوازی لە ئەتلەتیک بیلباو کرد، تەنیا چوار خولەک بەس بوو تاکو لیڤاندۆڤسکی تۆڕی گۆڵی بیلباوی هەژاند، پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمیش "فێران تۆرێس" گۆڵی دووەمی بلاوگرانای زیاد کرد.

لە سەرەتای نیوەی دووەمیشدا تیپەکەی فلیک گورزی خۆی وەشاند، کاتێک "فێرمین لۆپێز" گۆڵی سێیەمی نووسییەوە، پاشانیش لە خولەکی 54 ناوبژیوان بە گەڕانەوە بۆ ڤار "سانکێتی" یاریزانی بیلباوی بە کارتی سوور کردەوە دەرەوە،لە خولەكی 90یش لامین یەماڵ گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد 

بەو سەرکەوتنە یانە کەتەلۆنییەکە بووە خاوەنی 31 خاڵ و بەکاتی بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی لە ڕیاڵ مەدرید وەرگرت، لەکاتێکدا بیلباو بە 17 خاڵەوە ناوەڕاستی ڕیزبەندی لالیگای گرتووە.


PM:08:16:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌