هەڵوێستی بایرن میونخ سەبارەت چوونى هارى کەین بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
پێگەى فوتبۆڵ ئیسپانیا هەڵوێستی بایرن میونشنی ئاشکرا کرد سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە بارسێلۆنا دەبەستنەوە بە گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی.
ناوی کەین لەنێو ئەو بژاردانەدا بڵاوبووەتەوە کە بەرشەلۆنە بیری لێدەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی بژاردەکانی هێرشبردن لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گرێبەستەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
تۆڕەکە بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن نیگەران نییە لە گرنگیدانی بەرشەلۆنە بۆ هاری کەین و هەموو ئەو قسانەی لە دەوری ئەو بابەتە بە دەنگۆی بێ بنەما دەزانێت.
لە ئێستادا کەین گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ هەیە، یانەکەش دەیەوێت گرێبەستێکی نوێی پێشکەشی بکات دوای ئاستە نایابەکانی و ناوبانگەکەی وەک یەکێک لە پێشەنگەکانی تیپەکە و کەسایەتییە کاریگەرەکانی ژووری جلگۆڕین.
بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانییەکە، ماکس ئیبەرل، لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکانی پێشوودا پشتڕاستی کردەوە کە بیرۆکەی بەردەوامبوونی کەین لە دوای ساڵی ٢٠٢٧ ئەگەرى زۆرە چونکە یاریزانە ئینگلیزییەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات کە لە باڤاریایە.
AM:10:45:22/11/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه