‌لاپۆرتا باس لە کێشەکانی یاریگای کامپنۆ لە چامپیۆنسلیگدا دەکات

وێستگە سپۆرت-

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باس لە کێشەکانی یاریگای کامپنۆی تایبەت بە یانەکەیان لە چامپیۆنسلیگدا دەکات.

 لە میانەی لێدوانێکدا لاپۆرتا دەڵێت: گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنەی بۆ یاریگاکەی کامپنۆ بۆ من و هاندەرانی یانەکەش گرنگییەکی تایبەتی هەیە و تیپەکە خۆی بۆ قۆناغێک ئامادە دەکات کە لەوانەیە خاڵێکی وەرچەرخان بێت لە وەرزەکەدا.

سەرۆکەکەی بەرشەلۆنە دەشڵێت: سوودی یاریکردن لەسەر زەویی خۆمان زۆر گرنگ دەبێت و کار دەکەین بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی ڕێگەپێدان و دەمانەوێت پێش کۆتایی ساڵ  ژمارەی کورسییەکانمان بگەیەنینە 60 هەزار.

لاپۆرتا ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەرزبوونەوەی نرخی بلیتەکانی یاریگای کامپنۆ کاتییە و لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کورسی یاریگاکە نرخی بلیتەکان دادەبەزێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆیە نرخەکان کەمێک بەرزترن، بەڵام هاوسەنگی نێوان بەشداربووان و خەڵکی گشتی دووبارە ڕێکدەخەینەوە.

هەروەها باسی لە ئەگەری ئەنجامدانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە کامپ نودا کرد و دووپاتی کردەوە، چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەکەن و بەم زووانە بۆیان یەکلایی دەبێتەوە کە ئایا ڕێگایان پێدەدەن یاخود نا، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە خولی یانە پاڵەوانەکان ناچاریان دەکات میوانداری هاندەرانی تیپی میوانیش بکەین.

لە کۆتایی قسەکانیدا لاپۆڕتا وتی: ڕاستە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زۆرینەی کاتەکان قسەی تووند هەیە لەنێوانماندا، بەڵام من پێنج سەرۆکی مێرنگیم بینیوە و فلۆرێنتینۆ پێرێز لای من کەسێکی زۆر ڕێزلێگیراوە.


PM:06:23:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌