‌کرووس: ئانچلۆتی باشترین ڕاهێنەرە کە لە ژێر دەستیدا یاریم کردووە

وێستگە سپۆرت-

تۆنی کرووسی ئەڵمانی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوە دەخاتە ڕوو،کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل باشترین ڕاهێنەر بووە کە لە ژێر دەستیدا یاریی کردووە.

لە میانەی نوێترین لێدواندا سەرەتا کرووس وتی: کارلۆ ئانچلۆتی بۆ من باشترین بوو، راهێنەرێک بوو ئەزموونێکی زۆر نایابی پێشکەش کردم و هەمیشە شانازی پێوە دەکەم.

یاریزاناکەی پیشووی مێرنگی وتیشی: ئانچلۆتی هەمیشە لە یاریگادا ئازادی پێدەداین و فەرمانی پێنەدەکردین چی بکەین یاخود چی نەکەین، چونکە متمانەی بە کوالێتی و ئاستی یاریکردنمان هەبوو.

لە کۆتایادا  کرووس دەڵێت: کارلۆئانچلۆتی باشترین ڕاهێنەرە کە لە ژێر دەستیدا یاریم کردووە و هیواداریشم لە هەرشوێنێک کاری ڕاهێنەرایەتی بکات سەرکەوتوو بێت.

شایەنی باسە، کرووس لە مانگی پێنجی ساڵی 2024 بە شێوەیەکی لەناکاو وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند و بە بردنەوەی نازناوی لالیگا و پێنجەمین نازناوی چامپیۆنسلیگ لە ژێر سەرپەرشتی ئەنچیلۆتیدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هێنا، بەمەش 10 ساڵی پڕ لە نازناوی لە پایتەختی ئیسپانیا بەسەر برد.


PM:06:20:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌