‌ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى ئەستێرەیەک توشى ئاستەنگى دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت کێنان یڵدزی ئەستێرەی لاوی تورکی لە یانەی یۆڤانتۆس بگوازێتەوە،

یڵدز ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس پێشکەش کردووە و سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی CaughtOffside بڵاویکردووەتەوە، دانوستانەکانی یۆڤانتۆس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یڵدز لە ئێستادا وەستاوە و دەرگا بۆ یانە ئارەزومەندەکانی تر کراوەتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستى لەگەڵ واژوو بکەن 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوانەی نزیک لە یاریزانە تورکەکەن، داوای مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ هەر وەرزێک، ئەمەش  ئیدارەی یۆڤانتۆس ڕەتیدەکاتەوە

یۆڤانتۆس کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ ناکات تەنانەت بیر لە فرۆشتنی یڵدز بکاتەوە، ڕکابەرییەکەش بۆ ڕیال مەدرید قورس دەبێت، بەتایبەتی بە گرنگیدانی چێڵسی و ئارسناڵی ڕکابەری لەندەنی.

بەهای ئەو ئەستێرە گەنجە تورکە لە بازاڕدا بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت 

یڵدز تەمەنی ٢٠ ساڵ گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یۆڤانتۆس تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ بەردەوام دەبێت.

یڵدز 98 یاری بۆ تیپی یەکەمی یۆڤانتۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:36:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌