ئینریکى ڕێگرى لە گرێبەستێکى بەرشەلۆنە دەکات
وێستگە سپۆرت-
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەیەوێت جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بگوازێتەوە و ڕێگرى لە بەرشەلۆنە بکات.
ئەلڤارێز یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا بۆ جێگرەوەى لیڤاندۆڤسکى کە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەى جێدەهێڵێت
لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لویس ئێنریکی پێی وایە ئەلڤارێز گونجاوترین دەبێت بۆ سیستەمی پاریس سانجێرمان.
تا ئێستا ئەلڤارێز بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە، بەڵام لە ئێستادا سەرنجی لەسەریانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە لەم وەرزەدا.
بەهای ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە بازاڕدا بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، ماوەی داهاتووش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، تێڕوانینێکی زیاتر بۆ داهاتووی دەدات.
ئەلڤارێز تەمەنی ٢٥ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٣٠ کۆتایی دێت.
72 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 38 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:20:18/11/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه