سێ یانەى ئینگلتەرا چاودێرى گۆنزال گارسیا دەکەن
وێستگە سپۆرت-
گۆنزالۆ گارسیا، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، سەرنجی چەند یانەیەکی خولی ئینگلیزی ڕادەکێشێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، سەندەرلاند، ئەستۆن ڤیلا، وۆڵڤەرهامپتۆن پێشتر پەیوەندییان بە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدەوە کردووە و ئارەزووی خۆیان بۆ ئەو یاریزانە بەتوانایە دەربڕیوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سێ یانەکە ئامادەن ئۆفەری 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکەن بۆ کڕینی گارسیا.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتی کردەوە کە بڕیارەکە بۆ ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید ئاسان نابێت. لە لایەکەوە ئیدارەی یانەکە بە وردی چاودێری گەشەسەندنی گارسیا و تواناکانی دەکات
لە لایەکی دیکەو ئۆفەری ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە دەرفەتێکی سەرنجڕاکێش لە ڕووی داراییەوە دەزانێت.
گارسیا تەمەنی 21 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی حوزەیرانی 2030 کۆتایی دێت.
21 یاری بۆ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئەسیستیشی کردووە.
AM:09:11:17/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه