‌یانەیەکى گەورە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشى بیلینگهام دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتی نیازی گواستنەوەی بێلینگهامی ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدریدى  هەیە و ئامادەیە 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی  ئەو یانەیەبکات.

پێگەی کاوت ئۆفساید لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا ئاشکراى کردووە ، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خەونی ئەوەیان هەیە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازنەوە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکن لەپێناو واژووکردنى گرێبەست لەگەڵ جوود بێلینگهامی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاهانە.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەکات پلانی مانچستەر سیتی بە شێوەیەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئۆفەرێکی گەورە کە بڕەکەی 170 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.


بێلینگهام لە هاوینی 2023 بەرامبەر بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی کرد بە ریاڵ مەدریدەوە، تا ئەم ساتە لەگەڵ یانەی شاهانە پێنج نازناوی بەدەستهێناوە.


AM:10:46:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌