ڕیاڵ مەدرید هەلى گرێبەستکردنى لەگەڵ ئەستێرەیەکى یۆڤانتۆس بۆ دەڕەخسێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیال مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ بەدواداچوون بۆ کێنان یڵدزی ئەستێرەی تورکیا و بۆ یۆڤانتۆس بۆ هەڵکراوە
یڵدز بەهۆی ئاستە نایابەکانی لەگەڵ یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا، سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە یانە ئەوروپییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، یانەی یۆڤانتۆس نەیتوانیوە لەگەڵ یڵدز ڕێکبکەوێت لەسەر گرێبەستێکی نوێ، ئەوەش دەرگای بۆ یانە ئارەزومەندەکانی تر کردووەتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یڵدز.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی کردووەتەوە کە یڵدز داوای زیادکردنی مووچە دەکات. لە ئێستادا ساڵانە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یۆرۆ داهاتی هەیە، بە پاداشتەکانیشەوە، بەمەش دەبێتە نۆزدەهەمین یاریزانی زۆرترین مووچەی خولەکە، بە دوورییەکی بەرچاو لە دوای دوشان ڤلاهۆڤیچەوە کە داهاتی ١٢ ملیۆن یۆرۆیە.
ڕیال مەدرید بەتەنها نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی یڵدز، چونکە چێڵسی و ئارسناڵیش هەوڵى بۆ دەدەن
ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە لە هاوینی داهاتوودا نرخی ئەو ئەستێرە تورکە بگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ، ئەگەر ڕکابەرییەکان لەنێو یانە سەرەکییەکانی ئەوروپادا چڕتر ببنەوە.
بەهای ئێستای ئەستێرە تورکەکە لە بازاڕدا نزیکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە،
یڵدز تەمەنی ٢٠ ساڵە، وەک یاریزانی باڵی چەپ یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤانتۆس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.
یڵدز لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بایرن میونخەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، لەو کاتەوە تا ئێستا ٩٨ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ١٩ گۆڵی تۆمارکردووە.
AM:10:57:13/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه