‌پاریس سانجێرمان نرخى ڤیتیناى دیارى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان نرخى فرۆشتنى ڤیتیناى پورتوگالى و ئەستێرەی یانەکەى داناوە 

ڤیتینها ئاستێکی نایابی لە سەرانسەری یانەکانی ئەوروپا پێشکەش کردووە و سەرنجی بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە ئارسناڵ و لیڤەرپوول و یۆڤانتۆس ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڤیتینهایان دەربڕیوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆیشتنی ڤیتینها بۆ هەریەکێک لەو یانانە پەیوەستە بە توانای پاریس سانجێرمان بۆ جێبەجێکردنی نرخە داواکراوەکەی.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاندووە کە یانەی پاریس سانجێرمان نرخی ڤیتینهای بە بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە.

ڤیتینها تەمەنی ٢٥ ساڵە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.

ڤیتینیا 169 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 21 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:34:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌