ئینتەرمیلان شکستى بە لازیۆ هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەر میلان بە دوو گوڵی بێوەڵام لە لازیۆی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لازیۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، لە خولەکی سێ لاوتارۆوە گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەند هەوڵێکی دوولایەنە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە ئینتەر باشتر بوون و توانیشیان لە خولەکی 62 لە رێگای بۆنییەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە ئێستاشدا ئینتەر میلان پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵی گرتووە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ و لە پێش رومای دووەمەوە کە هەمان ژمارەی خاڵی هەیە.
AM:10:01:10/11/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه