‌پاریس سانجێرمان بە زەحمەت لە لیۆنى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سانجێرمان  بە  زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە لیۆنی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یاریی لوتکەی هەفتەی 12ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئۆلمپیک لیۆن.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی پاریس کۆتاییهات، رائیر ئێمری و کڤاراتسخیلیا گۆڵەکانی پاریسیان تۆمارکرد و ئەفۆنسۆ مۆرێرا گۆڵەکەی لیۆنی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50 ماتیلاند نێڵز ئەنجامەکەی بۆ لیۆن یەکسانکردەوە بەڵام لە خولەکی 95 جواو نیڤێس گۆڵێکی تری بۆ پاریس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

بەو شێوەیە خاڵەکانى پاریس بووە ٢٧ خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە.


AM:09:59:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌