‌جولیان ئالڤارێز لەسەر پەیوەندیکردنی بە بەرشەلۆنەوە دێتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر پەیوەندیکردنی بە بەرشەلۆنەوە دێتە دەنگ.

لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانی بۆ میدیاکان، سەرەتا جولیان ئاشکرای کرد، پێش ئەوەی پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات گفتوگۆ لە نێوان بەرپرسانی پاریس سانجێرمان و بریکارەکەیدا هەبووە و یانە فەڕەنسییەکە ویستی گواستنەوەیان کردووە، بەڵام لە کۆتایدا ئەوە ڕووینەداوە.

سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە بەرشەلۆنە یاخوود پاریس سانجێرمانەوە، ئالڤارێز ئەوەی خستەڕوو، لە ئیسپانیا خەڵک زۆر باسی چوونی بۆ بەرشەلۆنە دەکەن، بەڵام لە ئێستادا سەرنجی لەسەر تەواوکردنی وەرزەکەیەتی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید و کاتێک ئەم وەرزە تەواو بوو دووبارە پێداچوونەوە بە داهاتووی خۆیدا دەکاتەوە.


PM:09:01:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌