‌نەسڕ هەشتەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەست هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەسڕ درێژەی بە ئەنجامە زۆر باشەکانی دا و هەشتەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ڕۆشنی سعودی، نەسڕ بووە میوانی یانەی نیۆم، نیوەی یەکەم هەردوو تیپ بێگۆڵ گەڕانەوە ژووری جلگۆڕین.

هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەکی 47 "ئانجیلۆ گابرێل" گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی نەسڕی تۆمار کرد، پاشان لوسیانۆ ڕۆدریگێز لە یانەی نیۆم بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتریش "کریستیانۆ" لە خولەکی 65 ئەنجامەکەی بۆ نەسڕ کردە دوو هێندە، هەرچەندە لە خولەکی 84 یانەی نیۆم گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام جواو فێلیکس" لە خولەکی 92 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی سەرکەوتنەکەی نەسڕی نووسییەوە.

بەو ئەنجامە نەسر بووە خاوەنی 24 خاڵ و لووتکەی خولەکەی گرتووە و تاکو ئێستا نە یەکسانبوون نە شکستی تۆمار نەکردووە.


PM:08:56:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌