‌بایرن میونخ لە یەکەم شکستی ئەم وەرزە ڕزگاری بوو

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ لە یەکەم شکستی ئەم وەرزە ڕزگاری بوو، هاوکات یەکەمین یەکسانبوونی تووش هات.

لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی پلەیەکی ئەڵمانی، بایرن میونخ بووە میوانی یونیۆن بەرلین، لە خولەکی 27 "دنیلهۆ دۆکی" گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی خاوەن یاریگای تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی 38 "لویس دیاز" ئەنجامەکەی بۆ بایرن میونخ یەکسان کردەوە و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتا هات.

هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەکی 83 "دنیلهۆ دۆکی" جارێکی دیکە یونیۆنی بە گۆڵی دووەم پێشخست، ناوبژیوان پێنج خولەکی کاتی بەفیڕۆچووی خستە سەر یارییەکە و لە خولەکی 93 "هاری کەین" ئەنجامەکەی بۆ بایرن یەکسان کردەوە و هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یاریگایان جێهێشت.

بەو شێوەیە یانە باڤارییەکە بووە خاوەنی 28 خاڵ و پارێزگاری لە پلەی یەکەمی کردووە و ئەمەش یەکەم یەکسانبوونی بوو لەم وەرزە و 17 یارییە لەسەریەک شکستی تۆمار نەکردووە.


PM:08:55:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌