‌بایرن میونخ دەیەوێت گورزێک لە ڕیاڵ مەدرید بدات

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ دیەوێت گورزێک لە یانەى ڕیاڵ مەدرید بدات بە گواستنەوەى ئیبراهیما کۆناتێ 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، بایرن میونشن کار بۆ پاراستنی خۆی دەکات لە پێشکەوتنەکانی یانەی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا.

یانە باڤارییەکە ئاگاداری ئارەزووی ڕیال مەدریدە بۆ گواستنەوەی دایۆت ئۆپامێکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی، بە سود وەرگرتن  لەوەى گرێبەستی ئێستای ئۆپامێکانۆ لەگەڵ بایرن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە بڵاویکردووەتەوە، بایرن نایەوێت بێ بژاردەی بەدیل بێت، ئەگەر نەتوانێت ئۆپامێکانۆ ڕازی بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.دەیەوێت کۆناتێ بگوازێتەوە کە بەهەمان شێوەیە ڕیاڵ مەدرید هەوڵى بۆ دەدات 

بایرن میونشن لە ئێستاوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ نوێنەرانی کۆناتێ بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی بکات ئەگەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئۆپامێکانۆ شکستی هێنا. هەروەها یانەی ڕیال مەدرید چاوی لەسەر کۆناتێیە وەک بەدیلێک ئەگەر پلانەکەی بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری یانە ئەڵمانییەکە سەرکەوتوونە بێت.


AM:10:30:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌